کوردستانی
کەشناسێک هۆشداری دەدات و زانیاریی نوێ دەخاتەڕوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
شارەزایەکی کەشناسی هۆشداری دەدات بە شۆفێران و ئاماژە بەوەشدەکات، ئەم شەپۆلە تاوەکو کاتەکانی دوانیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە بەردەوامی دەبێت.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "داوا لە شوفێران دەکەم خێرایی ئۆتۆمبیلەکانیان کەم بکەنەوە، چونکە بەهۆی بەرزی رادەی شێ و نزمی پلەکانی گەرما تایبەت کاتی جیای ئەمشەو سبەی کاتەکانی بەیانی و سبەی شەو تا رۆژی هەینی ئەگەری دروستبوونی تەم و مژی چڕ هەیە لەناوچە جیاوازەکان".
ئاماژەی بەوەشکرد "هاوکات ئەو شەپۆلەی ناوچەکانی گرتووەتەوە تا کاته جیاوازهکانی سبەی پێنجشەممە بەردەوامی دەبێت لەناوچە جیاوازەکان، هەروەها سبەی پێنجشەممە کاتەکانی بەیانی لە چەند ناوچەیەک کاریگەری بە کەمتر بەردەوام دەبێت و دواتر لەکاتەکانی دوانیوەڕۆ و بەولاوە شەپۆلی دابارینەکە بەگشتی کۆتایی دێت".
س.ر