کوردستانی

مانگی رابردوو لە شاری سلێمانی 907 منداڵ لەدایکبوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


مانگی رابردوو لە شاری سلێمانی 907 منداڵ لەدایکبوون
مەودا میدیا-

 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماری مانگی رابردووی نەخۆشخانەی منداڵبوونی بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە بێت لە مانگی رابردوو 907 منداڵ لەدایکبوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی کانونی یەکەمی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند "مانگی رابردوو 907 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایكبوون کە 505یان منداڵیان بەشێوەی سروشتی لەدایكبوون و 402 منداڵ لە رێگەی نەشتەرگەری لەدایكبوون".

ئەوەشخراوەتەڕوو "لە ماوەی مانگێکدا دوو هەزار و 254 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە هەزار و 486 نەخۆش داخڵكراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "195 منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵكراون و 22 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە و 108 لەبارچوونی منداڵ تۆماركراون، هەروەها  421 منداڵی كوڕ و 486 منداڵی كچ لەدایکبوون".

س.ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان