کوردستانی

رۆژێک پشووی فەرمی راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


رۆژێک پشووی فەرمی راگەیەندرا
مەودا میدیا-

لەسەر پێشنیازی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران 18ی ئەم مانگە لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان، پشووی فەرمی دەبێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لەسەر پێشنیازی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران 18ی ئەم مانگە لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان، پشووی فەرمی دەبێت".

ئاماژە بەوەکراوە "رۆژی 18ی كانونی یەكەمی 2023 كە دەكاتە رۆژی دووشەممەی داهاتوو، لە سەرجەم دامودەزگەكانی هەرێمی كوردستان، بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق لەو رۆژەدا لە هەرێمی كوردستان پشووە".

ئەوەشخراوەتەڕوو "پشووەكە هەموو دامودەزگا فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و رۆژی سێشەممە 19ی كانونی یەكەمی 2023 دەوامی فەرمی لە سەرجەم داموەدەزگە فەرمییەكان دەستپێدەكاتەوە".
 
س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان