کوردستانی

قه‌زای سۆران له‌پێناو رێگرتن له‌ رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ رێوشوێنی توندی گرته‌به‌ر

مەودا میدیا - سلێمانی |


قه‌زای سۆران له‌پێناو رێگرتن له‌ رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ رێوشوێنی توندی گرته‌به‌ر
مه‌ودا میدیا - 

ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر، له‌دوای ئاگره‌كه‌ی هه‌ینی رابردوو كه‌ تیایدا ده‌یان كه‌س بوون به‌ قوربانیی، به‌رده‌وامه‌ له‌ گرتنه‌به‌ری رێوشوێن له‌ بواره‌ جیاوازه‌كان و شوێنه‌ جۆراوجۆره‌كانی قه‌زاكه‌دا. 

هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سه‌ربه‌خۆی سۆران له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، لیژنەیەکی تایبەتیان پێكهێناوه‌ و سەردانی هەموو شوێنه‌ جیاوازه‌كان ده‌كات و چاودێرییان ده‌كات له‌ به‌نزینخانه‌كانه‌وه‌ تا ماڵ و خانووه‌كان، چه‌ندین به‌نزینخانه‌ داخراون كه‌ رێنمایی به‌رگریی شارستانییان جێبه‌جێ نه‌كردووه‌.

وتیشی"له‌دوای ئاگره‌كه‌وه‌ هیچ ماڵ و باڵه‌خانه‌یه‌ك به‌بێ ئاگاداری و ره‌زامه‌ندیی لیژنه‌ی قائیمقامیه‌ت به‌كرێ نادرێت به‌ هیچ هاوڵاتییه‌ك تا له‌رووی سه‌لامه‌تیی و مه‌رجه‌كانی به‌رگریی شارستانییه‌وه‌ دڵنیانه‌بن لێی".

هه‌ینی رابردوو ئاگر له‌ باڵه‌خانه‌یه‌ك له‌ ناوه‌ندی قه‌زای سۆران كه‌وته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ 14 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستدا و ده‌یانی تریش بریندار بوون.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان