کوردستانی
ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
ئەمڕۆ چوارشەممە 12/13، بە سەرپەرشتیى سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و سه‌باره‌ت به بواری كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان راسپارده و په‌یامی بڵاوكرده‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمانگه‌ی زانیاریی و میدیایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندووه، به‌شێوەیەکی دادپەروەرانە کارەبا بەسەر ناوچەکان دابەش دەکرێت.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ته‌ئكید له‌وه‌شكراوه‌ته‌وه، نابێت سیستەمی پریپەید بارگرانی لەسەر هاوڵاتییان دروستبكات.

هاوكات هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا، حكومه‌ت دامەزراوەکانی حکومییه‌كانی راسپارد کە بەدواداچوون بۆ رێکارەکانی سەلامەتی لە شوێنە گشتیی و تایبەتەکان بکرێت بە تایبەتی کە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران هەیە بۆ لەبەرچاوگرتنی رێکارەکانی سەلامەتی لەو شوێنانە.
له‌لایه‌كی تره‌وه، ئەنجومەنی وەزیران بە کۆی دەنگ راسپاردە و چارەسەرەکانی تایبەت بە پرسی زیادبوونی حاڵەتەکانی توندوتیژیی دژی ژنانی پەسەند کرد، کە لەلایەن قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سەرۆک وەزیران لە کۆبوونەوەی پێشووی ئەنجومەن خرابووەڕوو.