کوردستانی

وته‌بێژی حكومه‌ت: به‌غدا نیازی نییه‌ سێ مووچه‌كه‌ بنێرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


وته‌بێژی حكومه‌ت: به‌غدا نیازی نییه‌ سێ مووچه‌كه‌ بنێرێت
مه‌ودا میدیا - 

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌مواركردنه‌وه‌ی بڕگه‌ و مادده‌كانی یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵی و په‌یوه‌ندی به‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ هێشتا نه‌چووه‌ته‌ په‌رله‌مان تاوه‌كو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قسه‌ی له‌سه‌ر بكات.

پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا روونیكرده‌وه‌، به‌گشتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ بودجه‌ و به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ره‌نگه‌ چی دیكه‌ به‌و شێوه‌یه‌ مامه‌ڵه‌ نه‌كات و له شوێنێكدا رابوه‌ستێت ئه‌گه‌ر بزانێت نیازێكی رژد بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه‌ نییه‌.

ئاشكرایكرد، دوای پشووه‌كانی سه‌ری ساڵ شاندی هه‌رێمی كوردستان به‌ جۆرێكی دیكه‌ سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی دارایی به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی، چونكه‌ ئه‌و فشاره‌ی له‌سه‌ر هاووڵاتییان و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ دروست كراوه‌، به‌و شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام نابێت، حكومه‌ت و خه‌ڵك ئارامیان نه‌ماوه‌.  

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی ئێستا به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌یكات، ته‌وافوق و هاوبه‌شی و پابه‌ندبوون به‌ ده‌ستوور نییه‌ و له‌گه‌ڵ هیچ ئایینێك و پره‌نیسپێكی دیموكراسی و بنه‌مایه‌كی مرۆیی یه‌ك ناگرێته‌وه‌.

وتیشی " له‌ ئێستادا هیچ نیازێكی رژد له‌ حكومه‌تی فیدڕاڵ به‌دیناكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و مووچانه‌ی كه‌ ماوه‌ حكومه‌تی فیدڕاڵ بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بینێرێت".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان