کوردستانی
دابه‌شكردنی نه‌وت به‌رده‌وامه.. سبه‌ینێ ناو شاری سلێمانی ده‌گرێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه كه‌مێك ئێستا له‌سه‌ر په‌یجی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه، ئه‌و شوێنانه‌ی ئاشكراكردووه كه سبه‌ینێ نه‌وتیان به‌سه‌ردا دابه‌شده‌كرێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانیدا روونیكراوهتهوه، كه پرۆسەی دابەشکردنی نەوت بەردەوامە و سبەی پێنجشەممە ۱٤ـ۱۲ـ۲٠۲۳ لەسنووری مەڵبەندی شەش لەگەرەکەکانی شێخ محی ا‌لدین و ئابڵاخ و کارەباکە نەوت دابەشدەکرێت.

پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وت به‌سه‌ر ناوه‌ندی شاری سلێمانی و یه‌كه ئیدارییه‌كانی سه‌ر به پارێزگاكه‌دا به‌رده‌وامه و به‌شێكی به‌رچاوی شار و شارۆچكه‌كانی سنووره‌كه نه‌وتیان وه‌رگرتووه.
هاوكات له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی نه‌وت و هاتنی وه‌رزی سه‌رما، شاره‌زایانی بواری كه‌شناسیی له هه‌رێمی كوردستان پێشبینی ده‌كه‌ن كه له رۆژانی داهاتوودا باران و سه‌رما روو له هه‌رێمی كوردستان بكات.