کوردستانی
تۆمەتبارێکی داواکراو دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سهیدسادقی سهر بەبەشی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لەلایەن دادگای كهلارهوه فەرمانی دەستگیركردنی هەبوو.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی فەرمانێكی دەستگیركردن لەلایەن دادگای كهلارهوه گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ دهستگیركردنی تۆمهتبارێك کە بەپێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عیراقی و بە تۆمەتی دزیکردن داواکراو بوو، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و سەرەنجام توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سهیدسادقهوه تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت".
ئاماژە بەوەکراوە "لەئێستادا تۆمەتبار (پ، أ، س) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر راگیراوە و دوای تەواوكردنی رێكارەیاساییەكان رەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە".
س.ر
س.ر