کوردستانی
وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم هه‌واڵێك له‌باره‌ی زۆریی داهاته‌وه ره‌تده‌كاته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا لێدوانه‌كانی دوێنێی بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی باجەكان و خانووبەرەی میری ره‌تكرده‌وه كه وتبووی داهاتی 800 ملیار دیناری باج كۆده‌كرایه‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی به‌غدا نه‌زانێت، 220 ملیار دینار جه‌خرایه‌ڕوو.
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمدا ته‌ئكیدكراوه‌ته‌وه ئه‌و هه‌واڵه راست نییه و ده‌ڵێت: ئەمە درۆیەكی شاخدارە و ناپاكییەكی گەورەیە لە خەڵك و حكومەتی هەرێمی كوردستان و ناوبراو خۆی کێشەی یاسایی هەبووە و لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە کەیسەکەی رەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی دەستپاکیی هەولێر بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی کراوە.

ده‌شڵێت: وروژاندنی ئەم بابەتە لەم كاتە هەستیارەدا و بەلاڕێدابردن و چەواشەكردنی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی، ئامانجێکی خراپی هەیە و دەیەوێت زیان بە پرسی ڕوونی و شەفافییەت بگەیەنێت و هەماهەنگییە داراییەکانی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی لە زیانی خەڵکدا بەرەو خراپی بڕۆن. بەم هۆیەوە بە مافی خۆمانی دەزانین ڕێكاری یاسایی توند لە دژی پڕوپاگەندەکار بگرینە بەر.
زانیار محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی پێشووی باجی هەرێم به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند، تا ساڵی 2016 تا ئه‌و لە پۆست‌دا بوو ساڵانە بەس لەداهاتی باج دەگەیشتینە 800 ملیار به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی به‌غدا نه‌زانێت 220 ملیاریان ده‌خسته‌ڕوو.