کوردستانی

كه‌سێك ده‌ستگیركرا له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌چه‌كی بێ مۆڵه‌ته‌وه‌ خۆی نمایشده‌كرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


كه‌سێك ده‌ستگیركرا له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌چه‌كی بێ مۆڵه‌ته‌وه‌ خۆی نمایشده‌كرد
مه‌ودا میدیا - 

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا له‌سه‌ر فه‌یسبوك ئاماژه‌ی به‌ دەستگیر کردنی تۆمەتبارێک كردووه‌ كه‌ لەسەر هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و خۆنمایش کردنی لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان ده‌ستگیركراوه‌.

رایگه‌یاندووه‌، لەدرێژەی هەڵمەتی رووبەڕووبونەوەی قەدەغەکردنی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و بڵاوکردنەوی وێنە و گرتەڤیدیۆی کاتی تەقەکردن لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، دوای وەرگرتنی رەزامەندی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار (م، ح ، ع) کە کاری ڤاینەری دەکات لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەلایەن هێزەکانی ئاسایشه‌وه‌ دەستگیرکرا، بەتۆمەتی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و خۆنمایشکردن بەچەک و بڵاوکردنەوەی گرتەی ڤیدیۆیی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان كە کارێکی قەدەغەيه.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر ته‌ئكیدی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه‌، هەر کەسێک چەکی بێ مۆڵەتی لابێت یان گرتەڤیدیۆیی چەک و کاتی تەقەکردنی لەتۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبکاتەوە بە بڕياری دادگا لە لايەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیر دەکرێت.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان