کوردستانی
قائیمقامیه‌تی سلێمانی: سه‌رجه‌م برنجه‌كانی بازاڕی سلێمانی رووه‌كین نه‌ك دروستكراو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
قائیمقامیه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی سه‌باره‌ت به مشتومڕی بوونی برنجی لاستیكی له‌بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی روونكردنه‌وه و رایگه‌یاند، له‌رووی جۆر و كوالێتی و پێكهاته‌وه، پشكنینی بۆ سه‌رجه‌م برنجه‌كان كردووه سه‌رجه‌میان برنجی رووه‌كین و له پێكهاته‌كانیاندا پلاستیكی تێدا نیه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، هیوا ساڵح، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستی سلێمانی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی رایگه‌یاندووه، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆی دروستكردنی برنج له پلاستیك و دروستبوونی دڵه‌ڕاوكێ له‌نێوان هاوڵاتیاندا، لیژنه‌كان به ره‌زامه‌ندیی قائیمقامی سلێمانی سه‌رجه‌م جۆره‌كانی برنجی له رووی جۆر و كوالێتی و پێكهاته‌كه‌یه‌وه ناردووه بۆ پشكنین بۆ تاقیگه‌كان و باشترین تاقیگه‌كانی كوردستان، له‌ژێر چاودێریی نوێنه‌ره‌كانی حكومه‌ت و به‌باشترین ئامێره پێشكه‌وتووه‌كان پشكنینه‌كانی ئه‌نجامداوه و در‌كه‌وتوه كه سه‌رجه‌میان برنجی رووه‌كین و تیایاندایه له باشترین جۆره‌كانی جیهانن.
نوێنه‌ركه‌ی ته‌ندرووستیی له لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ڵێـ: هاوڵاتیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه سه‌رجه‌م برنجه‌كانی ناوبازاڕی شاری سلێمانی له رووی كوالێتی و جۆره‌كانیانه‌وه، رووه‌كین هه‌روه‌ها له پێكهاته‌كانیاندا مادده‌ی پلاستیك بونی نییه و پێویست به دڵه‌راوكێ ناكات.