کوردستانی
وه‌زیری دارایی هاته‌ده‌نگ و وه‌ڵامی داهاتی 800 ملیار دیناریی ده‌داته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی هه‌رێمی كوردستان له وه‌ڵامی زانا محه‌مه‌د، به‌رێوه‌به‌ری پێشووی باج بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا قسه‌ی كرد و رایگه‌یاند، دەبێت بەڕێوبەری پێشووی باج بسەلمێنێت ئەو داهاتی باجەی باسی دەکات چی لێهاتووە و بهێنێتەوە بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
له نوسینێكدا كه وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم له‌سه‌ر په‌یجی خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه، روونكردوه‌ته‌وه، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکای ڕراگەیاندووه، داتاکانی وەزارەتەکەی ئەوە دەردەخەن کە خەمڵاندنی داهاتی ساڵانەی باجی هەرێمی کوردستان بە 800 ملیار دینار"نالۆژیکییە" و "بەتەمەنی حوکمڕانی هەرێم داهات نەگەیشتووەتە ئەو ژمارەیە و ناوبراو رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كه‌نه‌وه.
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ده‌ڵێـت: نەک تەنها باج، هەموو داهاتی مانگانەی ناوخۆی هەرێم لە نێوان 320 ملیار بۆ 350 ملیار دیناردا هاتووچۆ دەکات بەتایبەت لەوکاتەی داهاتمان زۆربووە، ئەو برادەرە بە دەنگ و ڕەنگی خۆی دەڵێت کارێکی نایاسایی و نەشیاومکردووە. ئەو ژمارەی ئەو باسی دەکات لە دۆسیەی وەزارەتی داراییدا ئەو جۆرە پارەیە نیە و نەشبووە. بەتەمەنی حوکمڕانی هەرێم ژمارەی وانەبووە، گەر ئەو پارەیە نەبووە، ئەو برادەرە دەبێت بیسەلمێنێت پارەکەی چی لێکردووە، چونکە بە قسەی ئەو بێت 580 ملیار دینار دیار نییە و دەبێت چارەنوسی ئەو پارەیە ڕوونبکاتەوه.
ئاوات شیخ جەناب ده‌ڵێت: گەر نەیسەلمێنێت، وەکو ئاژاوەچی و ناڕاستگۆ لێی دەڕوانرێت، کە هاتووە ئارامی و ئاسایشی کۆمەڵگا تێکدەدات و نێوان هەرێم و بەغدا تێکدەدات. بۆیە وەکو وەزارەت سکاڵای لەسەر تۆمار دەکەین بۆ ئەوەی سزای خۆی وەربگرێت، هەندێک پەرلەمانتار بۆ موزایەدەی سیاسی ئەمجۆرە قسانە بەکاردەهێنن و ره‌نگە تێیاندا بێت قسەکانی وەرگرتبێت و بڵێت، 'ئەها چی دەڵێن.' چوار ساڵە لەڕێگەی دیوانی چاودێری دارایی هەرێم و بەغداوە لەسەر هێڵین و وردبینی دەکرێت، کەچی هەندێک خەڵک قسە لەکەسێک وەردەگرن کە خۆی کێشەی یاسایی هەبووە و لەسەردەمی خۆیدا دراوەتە دادگا.
وه‌زیری دارایی ده‌شڵێت: هەرکەس لە راگەیاندن قسەیکرد، نابێت هەرچی بەدەمیدا هات بیڵێت، پێویستە عاقیبەتی قسەکانی بزانێت.