کوردستانی
هه‌رێم و ئێران له سویسرا رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌منییان تاوتوێكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس بڵاویكرده‌وه، لە شاری جنێڤی سویسرا لەگەڵ حسین ئەمیر عەبدۆڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووەوە و تاوتوێی رێککەوتنی ئەمنیی نێوان هه‌ردوولایان تاوتوێكرد.
وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان روونیكردووه‌ته‌وه، كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران له پەراوێزی "کۆڕبەندی جیهانیی پەنابەران" بوو کە ئێستا لە شاری ژنێڤ له سویسرا بەڕێوەدەچێت.

رێبەر ئەحمەد ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه گفتوگۆکانیان لەسەر پەیوەندیی مێژوویی دەوڵەمەندی نێوان عێراق و ئێران بووه و باسیان لە دەرفەتی هاوئاهەنگی زیاتر و جێبەجێکردنی سەرکەوتووانەی رێککەوتنی ئەمنی لەنێوان هەردوولا كردووه.
له‌ماوه‌ی رابردووش‌دا چه‌ند جارێك لیژنه‌ی نێوان ئێران و عیراق به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ناوه‌رۆكی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌منیی كۆبوونه‌وه.