کوردستانی
سبه‌ینێ ده‌نگدان ده‌ستپێده‌كات .. پۆلیسی كه‌ركوك روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
هاوكات له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی ده‌ستپێكردنی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق، هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
به‌گوێره‌ی روونكردنه‌وه‌ی فه‌رمانده‌یی پۆلیسی كه‌ركوك، له رۆژی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ جێبه‌جێناكرێت و له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و فه‌رمانده‌ی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوك له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ده‌نگدانی تایبه‌ت و گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌روازه سنوورییه‌كان و رێگای نێوان پارێزگاكان داناخرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هاتوچۆی ماتۆڕسكیل به هه‌مو جۆره‌كانییه‌وه له رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كان قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت و جووڵه‌ی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری پێنج تۆن یان زیاتر له سه‌نته‌ری شار و ناوه‌نده‌كانی قه‌زا و ناحیه‌كان قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت.