کوردستانی
قائیمقامیه‌تی سلێمانی: ده‌بێت دڵنیاببینه‌وه له گۆشتی به‌ستوو ئینجا رێگه به‌فرۆشتنی ده‌ده‌ین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی باڵای قائیمقامیه‌ت، لیژنه هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند، گۆشتی به‌ستووی هاورده‌كراو له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڤێتێرنه‌رییه‌وه پشكنینی بۆ ده‌كرێت، پاش دڵنیابونه‌وه له ته‌ندروستی گۆشته‌كه، رێگه به فرۆشتنی ده‌درێت.
د.ژیار به‌هادین، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی روونیكرده‌وه، ئه‌و گۆشته به‌ستووه‌ی لای هاوڵاتیان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باس ده‌كرێت، گۆشتێكی به‌ستووه و له‌ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرێت، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڤێتێرنه‌ری سلێمانییه‌وه پشكنینی بۆ كراوه و له پشكنینه‌كان ده‌رچووه، وه‌ك گۆشتێكی هاورده‌كراوی به‌ستوو ته‌ندروسته و شیاوی به‌كارهێنانه.
سه‌باره‌ت به جیاوازیی له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆشته به‌ستووانه‌ی دیكه كه هاورده ده‌كرێت و له بازاڕه‌كان ده‌فرۆشرێت وتی" تاكه گۆشتی به‌ستوو نیه كه هاورده‌ی هه‌رێم كرابێت، به‌ڵكو پێشتریش گۆشتی به‌ستووی دیكه هاردهكراوه و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڤێتێرنه‌ری سلێمانیه‌وه پشكنینیان بۆ كراوه، پاش دڵنیابوونه‌وه له رووی ته‌ندروستییه‌وه رێگه به‌فرۆشتنی ده‌درێت".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، به‌رده‌وام لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سه‌ردانی فرۆشتگاكانی گۆشتی به‌ستوو ده‌كه‌ن هه‌ر كه‌موكورتییه‌ك هه‌بێت، شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كه‌نه‌وه.