کوردستانی

كه‌شناسێك: دروستبوونی ته‌م نیشانه‌یه‌كی دڵخۆشكه‌ره‌ بۆ بارانی ئه‌مساڵ

مەودا میدیا - سلێمانی |


كه‌شناسێك: دروستبوونی ته‌م نیشانه‌یه‌كی دڵخۆشكه‌ره‌ بۆ بارانی ئه‌مساڵ
مه‌ودا میدیا - 

هاوكات له‌گه‌ڵ راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ دروستبوونی ته‌م له‌ هه‌ندێك له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێم، كه‌شناسێك ده‌ڵێت: دروستبوونی تەم نیشانەیەکی دڵخۆشکەرە بۆ وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ. 

سیروان ساڵح عه‌لی، شاره‌زای كه‌شناسیی و بوومه‌له‌رزه‌ له‌سه‌ر په‌یجی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك نوسی: دروستبوونی ته‌م نیشانه‌یه‌كی دڵخۆشكه‌ره‌یه‌ بۆ بارانبارینی ئه‌مساڵ، چونکە وەکو ئەوە وایه هەموو شەوێك بارانێکی باش ببارێت لە هەموو ناوچەکان.

ئه‌و كه‌شناسه‌ روونیكردووه‌ته‌وه‌، شێی خاک زیاددەکات و وا دەکات تا ماوەیەکی زۆر بەرگەی وشکی بگرێت، جگە لەوەش دروستبوونی تەم گەشە به گژوگیا و گەنم جۆ دەدات و سەوزایی زۆر زیاد دەکات.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر په‌یجی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه‌، لە هەندێک ناوچەکانى هەرێمى کوردستان تەم دروستبووە و تا درەنگانى شەو بەردەوامیی دەبێت، ئاستی بینین لە هەندێ ناوچەدا کەمتربووه‌تەوە بۆ 200 م.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان