گێتی

كێ بودجه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی غه‌ززه‌ له‌ئه‌ستۆده‌گرێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


كێ بودجه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی غه‌ززه‌ له‌ئه‌ستۆده‌گرێت؟
مه‌ودا میدیا - 

میدیای ئه‌ڵمانیی هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی شه‌ڕدا كه‌ پێی ناوه‌ته‌ 71 رۆژ، پرسیارێكی سه‌باره‌ت به‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاری غه‌ززه‌ له‌دوای شه‌ڕ وروژاندووه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ نیوه‌ی شاره‌كه‌ وێرانبووه‌ و تێچووی 50 ملیار دۆلاری پێویسته‌، كێ ئه‌و بودجه‌یه‌ له‌ئه‌ستۆده‌گرێت؟

به‌گوێره‌ی سایتی دویچه‌ڤیله‌ی ئه‌ڵمانیی، بونیامین نه‌تانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل لیژنه‌ی به‌رگریی و كاروباری ده‌ره‌وه‌ی سه‌ر به‌ حكومه‌ته‌كه‌ی ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ ئیمارات و سعودیه‌ ئاماده‌ن ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی غه‌ززه‌ له‌دوای شه‌ڕ له‌ئه‌ستۆ بگرن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ نه‌تانیاهۆ پێشنیازی كردووه‌ یه‌كێتیی ئه‌وروپا به‌شداری بكات له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی غه‌ززه‌دا، به‌تایبه‌ت ئه‌ڵمانیا كه‌ ساڵانێكه‌ هاوكاریی فه‌ڵه‌ستینیه‌كان ده‌كات، جگه‌ له‌وه‌ش ئه‌مه‌ریكا، ده‌توانن به‌شدار بن له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی غه‌ززه‌دا.

ئه‌و سایته‌ ئه‌ڵمانییه‌ زانیاریی ده‌ستكه‌وتووه‌ كه‌ به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا دوودڵن له‌ هاوكارییكردنی غه‌ززه‌ و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی، بیانوشیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا دیسان به‌هۆی شه‌ڕه‌وه‌ وێرانده‌كرێته‌وه‌. 

ماوه‌ی 71 رۆژه‌ شه‌ڕی نێوان سوپای ئیسرائیل و چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس به‌رده‌وامیی هه‌یه‌ و له‌لایه‌نی فه‌ڵه‌ستینیی نزیكه‌ی 20 هه‌زار كه‌س كوژراون. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان