کوردستانی
ئه‌دهه‌م بارزانی بۆ ده‌نگده‌ران: ده‌نگ بده‌ن به كاندیده‌كانی بافڵ تاڵه‌بانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
ئەدهەم بارزانى، به‌رپرسی دیاری پێشووی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەیامێکدا هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق، دەڵێت: دەنگبدەن بە کاندیدەکانی هێژا کاک بافڵ تاڵەبانی.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێشووی پارتی دیموكراتی كوردستان روونیكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: چونکە بافڵ تاڵه‌بانی ئەو سەرکردەیەیە کە بتوانێت بەرگری لە مافەکانتان بکات.

دەقى پەیامەکە:
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
هاوڵاتییانی کورد هاوڵاتییانی ستەم دیدەی ناوچە جێناکۆکەکان
ئەمڕۆ دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دەستی پێ‌کرد ، کەپرۆسەیەکی گرنگ و هەستیارە لەبەردەم دۆزی ڕەوای میلەتەکەمان بەگشتی و هاوڵاتییانمان لەناوچە جێناکۆکەکان بەتایبەتی .
من ڕووم بەتایبەت لەئێوەی کوردانی ستەم دیدەی نەینەوا و کەرکوکی دڵمان و خانەقینی سەربەرز و کوردپەروەرە، کە ساڵانێکی زۆر خۆتان و باوباپیرانتان قوربانی دەستی ستەمی ڕژێمە سەرکوتکارەکانی عێراقن ، ئێستا هەلێکی زێڕین لەبەردەمتانە تاوەکو بتوانن بەپڕکردنی سندوقەکان بەدەنگی کورد ، جارێکی‌تر دەستی ستەم کورتبکرێت و کوردستانی بوونی ئەوناوچانە بەدەنگی بەرزی ئێوەی خۆشەویست بسەلمێنن و سەرمان بەرزبکەن
لێرەشەوە داوا لەهەموو ئەو کەسانە دەکەم کە پەیامەکەی بەندەیان پێدەگا،دەنگبدەن بە کاندیدەکانی هێژا کاک بافڵ تاڵەبانی چونکە ئەوسەرکردەیەیە کە بتوانێت بەرگری لە مافەکانتان بکات
براتان
ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی