کوردستانی

سه‌رۆكی هه‌رێم و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دۆخی عیراق و هه‌ڵبژاردنیان تاوتوێكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


سه‌رۆكی هه‌رێم و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دۆخی عیراق و هه‌ڵبژاردنیان تاوتوێكرد
مه‌ودا میدیا - 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و  جينين پلاسخارت، نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق کۆبوونەوە و باسیان لە گرنگی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کرد و لەبارەی کێشەکانی هەولێر و بەغدا جەختیان کردەوە کە دەبێت بەپێی دەستوور چارەسەر بکرێن. 
  
بەگوێرەی راگه‌یه‌ندراوێك كه‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، هه‌ردوو دۆخى سياسىی و ئه‌منیى و هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى عیراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ولێر ـ به‌غدايان تاوتوێكردووه‌ و هەردوولا بە ئەرێنییەوە رۆڵى محەممه‌د شياع سودانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عیراقيان هه‌ڵسه‌نگاند و هيوايان خواست له‌ قۆناخى داهاتوودا بره‌وى زياتر به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى حكومه‌تى فيدراڵ و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بدرێت. 
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و  جينين پلاسخارت، نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق جه‌ختیان کردەوە کە پرۆسەی هەڵبژاردن لە ناوچەکانی مادەی 140 پێویستە لە کەشێکی ئارامدا تێپەڕێت.  

Qaiwan
Qaiwan