کوردستانی
رێژەی بەشداریکردنی دەنگدەران لە ناوچە جیاوازەکان بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 16ی کانونی یەکەمی 2023 دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق کۆتاییهات و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق دەڵێت "ئەنجامەکانی دەنگدانی تایبەت لەگەڵ دەنگدانی گشتی رادەگەیەنین".
بۆتان شێرکۆ جاف، بەرپرسی تەکنیکیی نووسینگەی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق کۆتایی هات و پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگدان دەستیپێکردووە و چاوەڕێی راپۆرتی بنکەکانی دەنگدان دەکەین بۆ زانینی ئەنجامیی سەرەتایی دەنگدانی تایبەت".
بەپێی بەشێک لەو ئامارە سەرەتاییانەی کە بڵاوکراونەتەوە رێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت لە پارێزگاکان و بەشێک لە ناوچەکان بەم شێوەیە بوون:
- لە شاری کەرکوک رێژەی بەشداریی دەنگدەران لە %80 بووە.
- لە شاری هەولێر رێژەی بەشداریی دەنگدەران لە %80 بووە.
- لە شاری سلێمانی رێژەی بەشداریی دەنگدەران لە %91 بووە.
- لە سنووری ئیدارەی گەرمیان رێژەی بەشداریی دەنگدەران لە %96 بووە.
- لە پارێزگای دیالە رێژەی بەشداریی دەنگدەران لە %70 بووە.
- لە قەزای چەمچەماڵ رێژەی بەشداریی دەنگدەران لە %90 بووە.
- رێژەی دەنگدان لە هەردوو کامپی ئاوارەکانی عەربەت و ئاشتی لە سلێمانی لە %77 بووە.
- لە پارێزگای کەربەلا رێژەی بەشداریی دەنگدەران لە %66 بووە.
- لە پارێزگای دیالە رێژەی بەشداریی دەنگدەران لە %78 بووە.
- لە قەزای شێخان رێژەی بەشداریی دەنگدەران لە %69 بووە.
- لە پارێزگای دیوانییە رێژەی بەشداریی دەنگدەران لە %77 بووە.
بەیانی ئەمرۆ شەممە 17ی کانونی یەکەمی 2023 لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق دەستیپێکرد و رۆژی دووشەممەش 18ی کانونی یەکەمی 2023 دەنگدانی گشتی بەڕێوەدەچێت.
س.ر