کوردستانی
هەناردەکردن لە ئێرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان زیادیکردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەشی کاروباری بازرگانی سنە رایدەگەیەنێت تاوەکو مانگی 11ی ئەمساڵ ئەو کاڵایانەی هەناردەکراون بۆ هەرێمی کوردستان یەک هەزار و 630 تۆن بووە.
بەشی کاروباری بازرگانی سنە رایدەگەیەنێت تاوەکو مانگی 11ی ئەمساڵ ئەو کاڵایانەی هەناردەکراون بۆ هەرێمی کوردستان یەک هەزار و 630 تۆن بووە.
تەها سەمیعی، جێگری کاروباری بازرگانی و پیشەسازیی کانگاکانی سنە بە ئاژانسی فارس نیوزی راگەیاندووە " تاوەکو مانگی 11ی ئەمساڵ ئەو کاڵایانەی هەناردەکراون بۆ هەرێمی کوردستان یەک هەزار و 630 تۆن بووە، پشکی شاری سنە لەو بڕە هەناردەیەی کە بۆ ئەمساڵ بەشداری کردووە، نزیکەی 738 هەزار تۆنە، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو 636 هەزار تۆن بووە و ئەمساڵ لە %26 هەناردە زیادیکردووە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "داتای ئاڵوگۆڕەکە گوزارشتە لە ئاماری دەروازەکانی باشماخ و سەیرانبەند، بە کۆی گشتی بەهای کێشی ئەو کاڵایانەی هەناردەکراون بۆ هەرێمی کوردستان هەزار و 630 تۆن بووە، تەنها لە سنە و لە ماوەی ئەمساڵدا بەهای هەناردەی سێ ملیار و 479 ملیۆن دۆلار بووە، چونکە سنە زۆرترین بەشداری هەبووە".
ئەوەشی خستەڕوو "تەنها لە مانگی رابردوودا 335 ملیۆن دۆلار لە ئێرانەوە کاڵا هاوردەی هەرێمی کوردستان کراوە، بەڵام بەراورد بە ساڵی 2022 بەهای هەناردە لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بۆ هەرێمی کوردستان 265 ملیۆن دۆلار بووە".
بەپێی ئامارەکە بێت، تا کۆتایی مانگی رابردووی ئەمساڵ بە بڕی سێ ملیار و 479 ملیۆن دۆلار لە ئێرانەوە کاڵا هاوردەی هەرێمی کوردستان کراوە.
بەپێی ئامارەکە بێت، تا کۆتایی مانگی رابردووی ئەمساڵ بە بڕی سێ ملیار و 479 ملیۆن دۆلار لە ئێرانەوە کاڵا هاوردەی هەرێمی کوردستان کراوە.
س.ر