کوردستانی

تۆمەتبارێک بە 85 مۆری ساختەوە دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


تۆمەتبارێک بە 85 مۆری ساختەوە دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی ساختەکرد، ئاماژە بەوەشکراوە 85 مۆری ساختە دەستیبەسەردا گیراوە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند "دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانمانەوە تۆمەتبار (ع. ی. ع.) دەستگیرکرا بە تۆمەتی ئەنجامدانی کاری ساختەکاری و دروستکردنی مۆری ساختە".

ئاماژە بەوەکراوە "لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت ئەم تۆمەتبارە لەژێر ناوی کۆمپانیایەک هەڵسابوو بە ساختەکردن و دروستکردنی نووسراوی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و دەزگا خێرخوازییەکان و دروستکردنی مۆر و پسوولەی ساختە".

ئەوەشخراوەتەڕوو "بەناوی چەندین کۆمپانیای نادیار(وەهمی) تەندەری پێشکەشی رێکخراوە خێرخوازییەکان کردووە و  چەند تەندەرێکی دیکەشی وەرگرتووە و لەکاتی دەستگیرکردنیدا لەلایەن هێزەکانمان لە ئاسایشی هەولێر دەستگیرا بەسەر (85) مۆری ساختە و چەند چەکێکی بێ مۆڵەتدا".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان