کوردستانی

وەزارەتی ناوخۆی عیراق لەبارەی دەنگدانی تایبەتەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی ناوخۆی عیراق لەبارەی دەنگدانی تایبەتەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایدەگەیەنێت پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بەشێوەیەکی زۆر هێمن و بێ کێشە بەڕێوەچووە، ئاماژەی بەوەشکرد هیچ فشارێک نەبووە.

خالید مەحنا، بەڕێوەبەری  پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆی عیراق بە ئاژانستی هەواڵی عیراقییەی راگەیاندووە "پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بەشێوەیەکی زۆر هێمن و بێ کێشە بەڕێوەچووە و هیچ حاڵەتێکی فشار یان زۆرەملێ لەسەر ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەنگدانی تایبەتدا تۆمارنەکراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەشداری زۆری ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان لە دەنگدانی تایبەتدا پەیامێک بوو بۆ خەڵک کە گرنگە دەنگی عیراقییەکان لە بنیاتنانی داهاتووی وڵاتدا، هەروەها پەیامێکە بۆ بەشداری زۆر لە رۆژی دەنگدانی گشتی لە رۆژی دووشەممە".

بەیانی ئەمرۆ شەممە 17ی کانونی یەکەمی 2023 لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق بەڕێوەچوو و بڕیارە رۆژی دووشەممەش 18ی کانونی یەکەمی 2023 دەنگدانی گشتی بەڕێوەدەچێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان