کوردستانی
"مووچە لای حکومەتی عیراقە".. وەزیری پەروەردە مامۆستایانی ناڕازی نیگەران دەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت خوێندنی ئەمساڵ دواناخرێت، ئاماژە بەوەشدەکات بایکۆت تەنها کاریگەری لەسەر ئەو ناوچانە بووە کە دەوامیان نەکردووە، مامۆستایانی ناڕازیش دەڵێن "ئەو لێدوانەی وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان مایەی نیگەرانییە".
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی بایکۆتی مامۆستایان لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان رایگەیاند "ئومێدەوارین مامۆستایان بگەڕێنەوە بۆ ناوەندەکانی خوێندن و دەستبکەنەوە بە خوێندن، چونکە کاتێکی زۆر رۆیشتووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "بایکۆتەکە تەنها کاریگەریی لەسەر خوێندنی ئەو ناوچانە هەبووە کە دەوامیان نەکردووە، بەڵام خوێندنی ئەمساڵ دواناخرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "پشتیوانی لە داواکارییە یاسایی و رەواکانی مامۆستایان دەکەین، بەڵام بەرپرسیارێتی دواکەوتنی مووچە لە ئەستۆی حکومەتی عیراقە".
عادل حەسەن، مامۆستای ناڕازیی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو لێدوانەی وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان مایەی نیگەرانییە و راکردنە لە بەرپرسیارێتی، دەبوو وەزیری پەروەردە لە خەمی 700 هەزار خوێندکار بوایە و بەوجۆرە لێدوانی نەدایە".
لەبارەی دوایین بڕیاری مامۆستایانی ناڕازییەوە ئاماژەی بەوەکرد "وەک مامۆستایانی ناڕازیی بەردەوام دەبین لە بایکۆت تاوەکو داواکارییەکانمان جێبەجێ دەکرێت".
س.ر