کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەست لەسەر دڵ بەرانبەر ئاڵای كوردستان دەوەستین یادی شەهیدان دەکەینەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەست لەسەر دڵ بەرانبەر ئاڵای كوردستان دەوەستین یادی شەهیدان دەکەینەوە
مەودا میدیا-

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت ئەركی هەموولایەكمانە پێكەوە لەژێر سایەی ئاڵا پیرۆزەكەماندا بە رۆحێكی نیشتمانی و كوردانەوە كار بۆ بونیادنانی داهاتوویەكی گەشتر بکەین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رۆژی ئاڵادا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "دەست لەسەر دڵ بەرانبەر ئاڵای كوردستان دەوەستین و بە ئەوپەڕی وەفادارییەوە یادی هەموو ئەو شەهیدانە دەكەینەوە كە لەپێناو سەرفرازیی كورد و شەكانەوەی ئاڵاكەماندا گیانی خۆیان بەختکرد".

‏‎ئاماژەی بەوەشکرد "ئەركی هەموولایەكمانە پێكەوە لەژێر سایەی ئاڵا پیرۆزەكەماندا بە رۆحێكی نیشتمانی و كوردانەوە كار بۆ بونیادنانی داهاتوویەكی گەشتر، قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و پێكەوەژیان و بڵاوكردنەوەی پەیامی ئاشتی بكەین، بێگومان ئەمە تەنیا رێگەیە تاوەكو بتوانین رۆحی شەهیدانمان شاد بكەین و وەڵامی دڵسۆزی و خۆڕاگریی خەڵكە خۆشەویستەكەمان بدەینەوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان