کوردستانی
دۆسییەکانی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان زیادیانکردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەستەی دەستپاکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری کاروچالاکییەکانی ساڵی 2023ی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکەبێت هەزار و 10 دۆسیەی گەندەڵی لێكۆڵینەوەی لەسەر كراوە و 137 دۆسیەیان ئاراستەی دادگا كراون.
ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەمساڵ هەزار و 10 دۆسیەی گەندەڵی لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە و 137 دۆسیەیان رەوانەی دادگا كراون، بەراورد بە ساڵی رابردووش ژمارەی دۆسیەكان و ئاراستەكردنیان بۆ دادگا زیادی كردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا 897 دۆسیەی گەندەڵی ئاراستەی دادگاكان كراون، هەروەها 148 كەس بە تۆمەتی گەندەڵی سزا دراون، جگە لەوەش 23یان سزاكانیان راگیراوە، ئەویش بەپشتبەستن بە یاسای سزادانی عیراقی و بڕیاری دادوەر".
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی وتی "پۆستی ئەو كەسانەی بە تۆمەتی گەندەڵی سزا دراون جۆراوجۆرە، بەشێوەیەك وەزیری پێشوو و بریكاری وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتییان تێدایە، چەند فەرمانبەرێكی تریش لە سزادراوەكاندا هەن".
وتیشی "دواكەوتنی بڕیاردان لەسەر دۆسیەكانی گەندەڵی، دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی دادگایەكی تایبەت بە دۆسیەكانی گەندەڵی لە هەرێمی كوردستان، پێش دوو ساڵ ئەنجوومەنی دادوەری بڕیاری دا دادگایەكی تایبەت بەو دۆسیانە دابمەزرێت، بەڵام دواتر بڕیارەكە هەڵوەشایەوە".
س.ر