کوردستانی
كه‌شناسێك سه‌باره‌ت به‌كه‌شوهه‌وای رۆژانی داهاتوو مژده ده‌دات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
هاوكات له‌گه‌ڵ پێشوازی خه‌ڵك له‌سه‌رما و خۆئاماده‌كردن بۆ وه‌رزی زستان، كه‌شناسێك ده‌ڵێت: له رۆژانی داهاتوو زانیاریی گرنگ له‌باره‌ی كه‌شوهه‌واوه بڵاوده‌كه‌ینه‌وه.
سیروان ساڵح عه‌لی، شاره‌زای بواری كه‌شناسیی و جوگرافیا و بوومه‌له‌رزه‌زانیی، له نوسینێكدا كه له په‌یجی ره‌سمیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێـت: له‌چەند رۆژی داهاتوودا زانیاریی گرنگ لەسەر گۆڕانگاریەکانی کەشوهەوای 10 رۆژی کۆتایی ئەم مانگە بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و گەرمیان بڵاودەکەینەوه.

ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری كه‌شناسیی ئاشكراشیكرد، گۆڕانکاری گرنگ روویداوە و بەمزووانە کاریگەرییەکانی دیاردەی ئەلنینۆ بە روونی لەسەر ناوچەکە دەبینین و چاوه‌ڕوان بن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، دیاردەی ئه‌لنینۆ تەنها لە زەریای هێمن روودەدات، بەڵام کاریگەرییە کەشوهەواکانی ئەوەندە گەورەن کە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر زۆرێک لە ناوچەکانی زەوی هەیە به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه.

روودانی دیاردەی ئەلنینۆ دەتوانێت بارانبارین لە وەرزی سەرمادا لە کوردستان زیاد بکات، بە پێچەوانەوە لە ساڵانی دیارده‌ی لانینادا رووبەڕووی کەمیی بارانبارین و تەنانەت وشکەساڵی دەبینەوە.