کوردستانی
به‌شێك له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له رێگه‌ی "هه‌ژماری من" مووچه‌یان وه‌رگرت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرته ڤیدیۆییه‌كی بڵاوكرده‌وه و تیایدا پیشانیدا كه به‌شێك له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه مووچه‌ی مانگی ئه‌یلولیان لە رێگەی "هه‌ژماری من"ه‌وه وەرگرت.

پرۆژه‌ی هه‌ژماری من ، پرۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاریی داراییه، دەستپێشخەرییەکی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی بانکی و بەدیجیتاڵکردنی پارەدان بۆ زیاتر لە یەک ملیۆن فەرمانبەر.
به‌گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی كه فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی مووچه‌یان له‌رێگه‌ی هه‌ژماری منه‌وه وه‌رگرتووه، به‌ئه‌رێنیی وه‌سفی پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن و به هه‌نگاوێكی سه‌ركه‌وتووی باس ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به تەواوبوونی پرۆژەی هه‌ژماری من، کەرتی بانکی لە هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری و پێشکەوتنی گەورە بەخۆیەوە دەبینێت.
به‌گوێره‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به تەواوبوونی پرۆژەی هه‌ژماری من، کەرتی بانکی لە هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری و پێشکەوتنی گەورە بەخۆیەوە دەبینێت.