کوردستانی

له‌ باكووری كوردستان سوكایه‌تیكردن به‌ شێخ سه‌عیدی پیران ئیدانه‌كرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ باكووری كوردستان سوكایه‌تیكردن به‌ شێخ سه‌عیدی پیران ئیدانه‌كرا
مه‌ودا میدیا -

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی باكووری كوردستان بڵاویانكرده‌وه‌، هاوكات لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی توركیا، هەندێک لایەن هەوڵدەدەن قسە لەسەر بەهاکانی گەلی کوردستان بکەن به‌وانه‌ش شێخ سه‌عیدی پیران، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایه‌تیی لای گه‌لی كورد دروستكردووه‌ و له‌رێگه‌ی هه‌ڵوێستی جۆراوجۆره‌ ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

پلاتفۆرمی رەنج و دیموکراسی ئامەد به‌رامبه‌ر به‌ سوكایه‌تییكردن به‌ به‌هاكانی گه‌لی كورد هاته‌ده‌نگ و ناڕەزایی خۆیان لە بەئامانجكرتنی شێخ سەعیدی پیران ده‌ربڕی و بە وتنیان "با هەمووان سنووری خۆیان بزانن" .

هه‌ندێك له‌ سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاشكرایانكرد، به‌رامبه‌ر به‌ سوكایه‌تییكردن به‌ شێخ سه‌عیدی پیران، هه‌زاران كه‌س له‌ هاوڵاتیانی كورد ئه‌ندامی پارتی ئی پارتی، ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه‌.
 
شێخ سەعیدی پیران له خێڵی پیران له‌ باكووری كوردستان (١٨٦٥ – ٢٩ی حوزەیرانی ١٩٢٥) شۆڕشگێڕێکی کورد بوو کە لە ١٩٢٥دا بە یارمەتیی ژمارەیەکی زۆری پێشمه‌رگه‌  دژ بە حکومەتی كۆماری توركیا شۆڕشی کرد و بۆ ماوەیەکی زۆر گەمارۆی شاری ئامه‌دیاندا بەڵام ھێزەکەیان تێک شکا و پاشان شێخ سەعید لەسێدارەدرا.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان