گێتی
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی شه‌ڕی 72 رۆژه‌ی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل، میدیای ئه‌مه‌ریكیی و ئیسرائیلیی بڵاویانكرده‌وه، كه بڕیاره سبه‌ینێ دووشه‌ممه، لوید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بكات و ئامانجی سه‌ره‌كیی سه‌ردانه‌كه‌ی شه‌ڕی ئیسرائیل و حه‌ماسه.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی یه‌دیعۆت ئه‌حرانۆتی ئیسرائیلیی، لوید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر داوای به‌رپرسانی ئیسرائیل سه‌ردانی ئه‌و وڵاته ده‌كات و سه‌باره‌ت به‌داهاتووی شاری غه‌ززه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیسرائیل ده‌كات.
ئه‌و رۆژنامه ئیسرائیلییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا داهاتووی شه‌ڕی ئیسرائیل له ناو شاری غه‌ززه و چۆنیه‌تی دابه‌شبوونی له‌ناو شاره‌كه‌دا له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاریی بۆ كۆنترۆڵكردنی، تاوتوێ ده‌كات.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، خه‌لیل حه‌یه، به‌رپرسی دیاری بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس رایگه‌یاندووه، حه‌ماس له‌ئێستادا كار ده‌كات بۆ راگرتنی شه‌ڕ و دوورخستنه‌وه‌ی سوپای ئیسرائیل له‌شاری غه‌ززه و هه‌ر جۆره گفتوگۆیه‌ك سه‌باره‌ت به داهاتووی غه‌ززه به‌بێ حه‌ماس، وه‌همه،
له‌لایه‌كی تره‌وه، رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكیی ئاشكرایكرد، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا له سه‌ردانه‌كه‌یدا پشتگیریی له سوپای ئیسرائیل ده‌كات بۆ تێكشكاندنی یه‌كجاره‌كیی هێزی سه‌ربازیی حه‌ماس.