کوردستانی
قوباد تاڵەبانی: ئەم قۆناغە تێدەپەڕێنین و دەسەڵات بۆ کورد دەگەڕێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت خەڵک هەستی بە هەستیاری و چارەنووسسازی ئەم هەڵبژاردنەی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دەکات، ئاماژە بەوەشدەکات دەسەڵات بۆ کورد دەگەڕێتەوە.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند "خەڵک هەستی بە هەستیاری و چارەنووسسازی ئەم هەڵبژاردنەی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق کردووە، هەستێکی بەرزی نەتەوایەتی بە هاونیشتمانییانەوە دەبینم".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو گەرموگوڕییەی من بینیم، پێویستی بە هاندانی من نەبوو، ئەم قۆناغە تێدەپەڕێنین و دەسەڵات بۆ کورد دەگەڕێتەوە".
کاتژمێر 7:00ی بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 18ی کانونی یەکەمی 2023 پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە سەرجەم پارێزگاکانی عیراق و ناوچە دابڕێندراوەکان هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق دەستیپێکرد.
س.ر