کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی: داواکارم روو لە سندوقەکانی دەنگدان بکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی: داواکارم روو لە سندوقەکانی دەنگدان بکەن
مەودا میدیا-

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داواکارە هاوڵاتییان روو لە سندوقەکانی دەنگدان بکەن، ئاماژەی بەوەشکرد بە ئارامییەوە مامەڵە بکەن.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "داواکارم روو لە سندوقەکانی دەنگدان بکەن و بەشداریی بەرفراوانتان هەبێت، مافی دیموکراسیی خۆتان پەیڕەو بکەن و دەنگ بۆ بونیادنانی داهاتوویەکی گەشتر بدەن".

‏‎ئاماژەی بەوەشکرد "ئەمڕۆ رۆژێکی گرنگە و دەنگ بدەن، شانازییەکی تر بۆ مێژووە درەوشاوەکەتان تۆمار بکەن و رۆڵەکانی داهاتوو پێویستیان بە دەنگی ئێوەیە، دڵنیاشم لە ئاست ئەو بەرپرسیارێتییە نەتەوەیی، ئەخلاقی و مێژووییەدا دەبن".

‏‎لە پەیامەکەشدا هاتووە "خوشک و برایانم، دەزانم خاڵەکانی پشکنین و وێستگەکانی دەنگدان قەرەباڵغن، بەڵام تکایە پشوودرێژبن، بە ئارامییەوە مامەڵە بکەن و وەک هەمیشە دڵسۆزی و خۆڕاگریی خۆتان بسەلمێنن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان