کوردستانی

هه‌ولێر بۆ سه‌ری ساڵ ئاهه‌نگ ناگێڕێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌ولێر بۆ سه‌ری ساڵ ئاهه‌نگ ناگێڕێت
مه‌ودا میدیا - 

ئەمڕۆ دووشەممە 2023.12.18، بە سەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ئامادەبوونى هەریەک لە هێمن قادر و مەسعود کاڕەش، جێگرانى پارێزگار و ئەکرەم ئەحمەد، یاریدەدەرى پارێزگار، سەبارەت بە رێورەسمى كریسمس و شەوى سەری ساڵ  و ئامادەکارییەکانى ماڵئاواییکردن لە 2023 و پێشوازیکردن لە ساڵی نوێ، لە دیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ قائیمقامى ناوەند و قائیمقامى عەنکاوە و بەڕێوەبەرایەتیەکانى گشتیىی گەشتوگوزار و تەندروستى و بەڕێوەبەرانى هێزەکانى ناوخۆ و زێرەڤانى ئەنجامدرا. 

لە کۆبوونەوەکەدا، ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر، ئاماژەى بەوەدا، بەهۆى کارەساتى قەزای حەمدانیە و ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکى شارى سۆران، کە بەهۆیانەوە ژمارەیەکى زۆر لە هاوڵاتی گیانیان لە دەستدا و ژمارەیەکى دیکەیش بریندار بوون، بۆ ڕێزلێگرتن لە گیانى قوربانیان و کەس و کاریان، وەک پارێزگاى هەولێر هیچ ئاهەنگ و بۆنەیەکى فەرمى تایبەت بە سەرى ساڵى نوێ ئەنجامنادەن.

هه‌ر لە کۆبوونەوەکەدا، ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر رایگه‌یاند، هاوڵاتییان و هۆڵەکانى بۆنە و ئاهەنگەکان و ئوتێل و شوێنە گەشتیارییەکان ئازادن لە سازکردنى ئاهەنگ.




Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان