کوردستانی

شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین روو لە هەرێمی کوردستان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین روو لە هەرێمی کوردستان دەکات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، ئاماژە بەوەشدەکات پلەکانی گەرما دادەبەزن.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "پێشبینی دەکەین لەمەودای 22 و 23 و 24 ی ئەم مانگە شەپۆلێکی سەرتاسەری بارانبارینی هەموو ناوچەکان بگرێتەوە بە کاریگەری و بڕی جیاواز و بەشێوەی دێمی و زستانی، لەئەنجامی چالاک بونی نزمە پاڵەپەستۆیەکی دەریای ناوەڕاست بەڕووی ناوچەکەدا هاوکات تۆپەڵە هەوایه کی شێداری مەداری لاواز تێکەڵ بە شەپۆل دەبێت و لە ناوەڕاست بۆ کۆتایی شەپۆلەکە بەهۆی دابەزینو تێکەڵ بوونی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری باکوور ئەگەری بەفر بارین دەبێت بۆ ناوچە شاخاوییەکان لە بەرزی 2000 مەتر بۆ سەرەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "پلەکانی گەرما لەناوەڕاست بۆ کۆتایی شەپۆلەکە 3 پلە تا 4 پلە دادەبەزێت و خێرایی با هەندێک کات زیاد دەکات بەخێرایی مام ناوەند، لە هەندێك شوێن ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و تەرزەش هەیە".

ئەوەشی خستەڕوو "لەگەڵ ئەمەشدا ئەگەری زۆره لەم مانگەدا شەپۆلێکی دیکەی باران و بەفر دووباره رووبکاتەوە ناوچەکە تایبەت نزیک بۆ کۆتایی مانگ لەگەڵ هاتنی شەپۆلەکانی دواتر بازنەی بەفر بارین زیاتر دادەبەزێ و بەرفراوانتر دەبێت لە هەفتەی کۆتایی ئەم مانگەو بەولاوە سەرماو تووند و زستانی سەخت دەستپێدەکات".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان