کوردستانی
دەستگیرکردنی چوار تۆمەتبار راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری راگەیاند لە ناحیەی بیارە بە تۆمەتی هەڵکەندنی ناوچەیەکی شوێنەوار.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری راگەیاند لە ناحیەی بیارە بە تۆمەتی هەڵکەندنی ناوچەیەکی شوێنەوار.
لە راگەیەندراوێکدا دەزگای هەرێمی کوردستان رایگەیاند "دوای کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێریکردنی ورد لە رۆژی 9ی کانونی یەکەمی 2023 هێزەکانی ئاسایش بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی شارەزوور لە ناحیەی ( بیارە ) لەکاتی هەڵکەندنی ناوچەیەکی شوێنەواریدا چوار تۆمەتبار دەستگیردەکەن".
ئاماژە بەوەکراوە "لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباران، هێزەکانی ئاسایش توانیان دەستبگرن بەسەر 12 پارچە شوێنەوار و یەک ئامێری پشکنینی ناوچەی شوێنەواری و چەکێکی بێ مۆڵەتدا".
ئەوەش هاتووە "لەچوارچێوەی کار و چالاکییەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەموو کارێکی نایاسایی، هێزەکانمان بەهاوکاری بەردەوامی هاوڵاتیان بۆ زیاتر بەرقەرارکردنی ئارامی و ڕووبەڕووبونەوەی تۆمەتباران و جێبەجێکردنی یاسا لە هەوڵەکانیان بەردەوامن، لەئێستادا تۆمەتباران بەمادەی (24)ی شوێنەوار راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە".
س،ر