کوردستانی

سایتێكی عه‌ره‌بیی: كورد به‌هۆی سیاسه‌تی چه‌پكه‌گوڵه‌كه‌ پارێزگاری كه‌ركوكی برده‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


سایتێكی عه‌ره‌بیی: كورد به‌هۆی سیاسه‌تی چه‌پكه‌گوڵه‌كه‌ پارێزگاری كه‌ركوكی برده‌وه‌
مه‌ودا میدیا - 

دوای ئه‌وه‌ی كورد له‌ پارێزگای كه‌ركوك له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراقدا رێژه‌ی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌سهێنا، له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و میدیای عه‌ره‌بیی عیراقییدا بایه‌خی پێدراوه‌.

سایتی بغداد الیوم، كه‌ سایتێكی عه‌ره‌بیی عیراقییه‌ بایه‌خی به‌ سه‌ركه‌وتنی كورد له‌ كه‌ركوك داوه‌ و نوسیویه‌تی: كورد له‌ كه‌ركوك پشكی شێری به‌ده‌ستهێنا.

ئه‌و سایته‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه‌ له‌ كه‌ركوك سه‌ركه‌وتوو بووه‌ و پارێزگار ده‌باته‌وه‌، هه‌رگیز سیاسه‌تی په‌راوێزخستنی نه‌بووه‌، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه‌ سیاسه‌تی چه‌پكه‌ گوڵه‌كه‌ی مام جه‌لالی پێڕه‌و كردووه‌. 

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، كه‌ بڕیاره‌ پاش كه‌مێكی تر ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق رابگه‌یه‌نرێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان