کوردستانی
دوو بازرگانی مادهی هۆشبهر دهستگیركران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا -
دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان دوای رووبەڕووبونەوە دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بە برینداریان دەستگیردەکات و زانیاریی لهبارهوه بڵاودهكاتهوه.
بهگوێرهی راگهیهندراوێك كه به فهیسبوك بڵاویكردووهتهوه، بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، لەڕۆژی ٢٠٢٣/١٢/١٩ دوای چاودێریکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەرکە پێشینەی تاوانیان هەبووە و لەکاتی مامەڵە کردنیان بە ماددەی کریستاڵ، هێزەکانی ئاسایش هەوڵی دەستگیرکردنیان دەدەن و تۆمەتباران بە بۆمبی دەستی و چەکی جۆری دەمانچە ڕووبەڕووی هێزەکانمان دەبنەوە و هەوڵی هەڵهاتن دەدەن.
روونیكردووهتهوه، لەئەنجامدا هێزەکانی ئاسایش هەردوو تۆمەتبار بە برینداری دەستگیردەکەن و دەست دەگرن بەسەر بڕی زیاتر لە ١ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( کریستاڵ ).