کوردستانی
له رۆژانی داهاتوودا هه‌رێمی كوردستان راپۆرتێك له‌باره‌ی چاكسازیی بڵاوده‌كاته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان و دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاشكرابوو كه له رۆژانی داهاتوودا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووه‌م راپۆرتی ساڵانه‌ی چاكسازیی بڵاوده‌كاته‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی دارایی، وه‌زیری دارایی رایگه‌یاندووه، لەماوەی چوارساڵی رابردوو بەداتا و ئامار چاکسازییان لەزۆربەی بەڕێوبەرایەتییەکانی وەزارەت کردووە و لەپێناو کارئاسانیی و کەمکردنەوەی رۆتین بەشێکی زۆری رێنماییەکانیان لە رێگەی لیژنەیەکی باڵاوە هەموار کردووه‌تەوە.
بڕیارە لە سەرەتای ساڵی داهاتوو راپۆرتی هەرێمی بۆ ساڵی دووەم لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان دەربارەی چاکسازییەکان لە دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوبکرێتەوە و وەزیری دارایی‌ش ئامادەیی وەزارەتی بۆ پێشکەشکردنی هەموو داتا‌و زانیاریەکان لەسەر کار‌و چالاکی و چاکسازیەکانی وەزارەت لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم بۆ رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتیەکان دوپاتکردەوە.
ئاوات شێخ جه‌ناب، وەزیری دارایی به گرنگی زانی وێنەیەکی روون و درووستی هەرێمی کوردستان بەشەفافیی بگاتە ناوەندە جیهانی و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زیری دارایی و ئابووری ئامادەیی هەموو پشتیوانییەکی وەزارەتی دارایی بۆ تیمی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتیەکان دەربڕی.