گێتی

ئێران پیرۆزبایی هه‌ڵبژاردنی له‌ عیراق كرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران پیرۆزبایی هه‌ڵبژاردنی له‌ عیراق كرد
مه‌ودا میدیا - 

باڵیۆزخانه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ به‌غدای پایته‌ختی عیراق دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق، پیرۆزبایی هه‌ڵبژاردنی له‌ ده‌نگده‌ران و عیراق كرد.

محه‌مه‌د ئال سادق، باڵیۆزی ئێران له‌ به‌غدا له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس، پیرۆزبایی له‌ عیراق كرد و هه‌ڵبژاردنی به‌ رووخساری دیموكراتیی له‌ عیراقدا وه‌سفكرد.

باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ به‌غدا، هاوكات داوای له‌ لایه‌نه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كرد، سه‌ركه‌وتنه‌كه‌یان بكه‌ن به‌هۆكاری خزمه‌تكردنی خه‌ڵك. 
Qaiwan
Qaiwan