کوردستانی
سەعیدی پیرە: کورد ئەوەندە بێهێز نییە لە کەرکوک کورسییەک بداتە عەرەب
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێباز حەسەن
لە دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەوە کە هەریەکە لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان پێنج کورسی و پارتی دیموکراتی کوردستان دوو کورسی لە کەرکوک بەدەستهێنا، دواتر دەنگۆی ئەوە بڵاوبوویەوە کە کورد دەستبەرداری کورسییەکەی بووە و داوێتی بە لیستەکەی راکان جبوری، یەکێتیش لەم بارەیەوە روونکردنەوە دەدات.
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەوە دوورە لە راستییەوە و مەسەلەی کورسی پەیوەندی بەژمارەی دەنگ و هەڵبژاردنەوە هەیە".
وتەبێژی یەکێتی ئەوەشی وت "من زانیاریم نییە، بەڵام نە کورد ئەوەندە بێهێزە ئەوە قبووڵ بکات کورسییەک بداتە عەرەب، نە عەرەبیش ئەوەندە بەهێزە کورسییەک لە کورد بسەنێت لە کەرکوک".
رۆژی 18ی کانونی یەکەمی 2023 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق بەڕێوەچوو، دوێنێ سێشەممە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق ئەنجامە بەراییەکانی دەنگدانی گشتی بڵاوکردەوە.
س،ر