کوردستانی

بە تۆمەتی بردنی ئۆتۆمبێل تۆمەتبارێک دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە تۆمەتی بردنی ئۆتۆمبێل تۆمەتبارێک دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەلایەن هێزەکانیانەوە تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە بە تۆمەتی بردنی ئۆتۆمبێل لە نووسینگەیە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی کانونی یەکەمی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە كەسێك ئۆتۆمبێلێكی لە نووسینگەی بەكرێدانی ئۆتۆمبێل بردووە و دواتر لەبری بڕە پارەیەك وەك (رەهن) لە شوێنێكی دیکە دایناوە و پارەكەی بردووە هەڵهاتووە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن نووسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل و نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئیبراهیم ئەحمەد تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و دەستبگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا".

ئاماژەی بەوەشکراوە "لەئێستادا تۆمەتبار (أ،ع،ح لەدایكبووی 1979) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 456 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان