کوردستانی
لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی توێژێک روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لەبارەی دابەشکردنی شایستە داراییەکانی مانگی 10ی مامۆستایانی وانەبێژەوە روونکردنەوە دەدات.
کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ بە مەودا میدیای راگەیاند "شایستەی دارایی مانگی 10ی مامۆستایانی وانەبێژ لە پەروەردەی چۆمان کراوەتە چەک و لە هەفتەی داهاتوودا ئەو پەروەردانەی کە ماون دەکرێنە چەک".
ئاماژەی بەوەکرد "ئەو پەروەردانەی کێشەی نەختینەییان نییە پێش ساڵی نوێ شایستەی دارایی مانگی 10ی وانەبێژان دابەشدەکرێت ئەوانیش، پەروردەکانی سنووری ئیدارەی سۆران دەگرێتەوە، بەڵام پەروەردەکانی دیکە دەکەوێتە دوای کۆتایی هاتنی پشووی سەری ساڵ واتە لە ساڵی نوێدا دابەشدەکرێت".
س.ر