کوردستانی

رێواز فایه‌ق: یه‌كێتیی له‌پێناوی كورددا له‌ده‌رگای هه‌موو حزبه‌كانیدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێواز فایه‌ق: یه‌كێتیی له‌پێناوی كورددا له‌ده‌رگای هه‌موو حزبه‌كانیدا
مه‌ودا میدیا -

رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌ په‌یامێكدا كه‌ به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق و به‌تایبه‌ت هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ له‌ كه‌ركوك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێت: ھەر دوێنێ بوو، کە یەکێتی لەسەر ئاستی سەرۆکی حیزب، مەکتەبی سیاسی، تەنانەت مەڵبەند و ئۆرگانەکانی تریش، زیاتر لە چەند جارێک، بە شێواز و شاندی جیا جیا، بە پێداگری و تکاکاریی زۆرەوە، یەک یەک لە دەرگای حیزبە سیاسییەکانی دا و داوای لێکردن:-  تکایە با یەک لیستمان ھەبێت بۆ ھەڵبژاردنی ناوچە دابڕێنراوەکان.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌شڵێت: له‌ ده‌رگادانی حزبه‌كان له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه‌ بێگومان لە لاوازیمان نەبوو، لە بێ وورەییمان نەبوو، باش باش دەمانزانی دۆخمان لەو ناوچانە چۆنە و پشت ئەستوور بووین بە متمانە و پاڵپشتی خەڵکە ئازا و بوێرەکەمان، و پلان و بەرنامەڕێژییەکی پێشوەختەی تۆکمە و عەقڵانی و نەرم و ووردمان بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەکەش ئامادە و ساز بوو، کە بە دەستەجەمعی و یەکڕیزی بڕیارمان لە بارەوە دابوو، ھەمووشمان ئامادەبووین بە سەرۆکایەتی ھەڤاڵ بافڵ ووزە و توانامان بخەینە خزمەت پلانەکە،  و دواجار دەرئەنجامەکانیش دەریخست کە ئێمە لە ھەمووان زیاتر جێگەی قبوڵ و متمانەی دەنگدەرەکانی ئەو ناوچانە بووین. 

ئاشكرایكردووه‌ كه‌ یه‌كێتیی سەبارەت بە شێوازی لیستە یەکگرتووەکە و دانانی کاندیدەکان و ھەر مەرجێکی تریش، سازش بۆ حزبە کوردستانییەکان بکات.

رێواز فایه‌ق نیگه‌رانیی ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت: بەداخەوە، ئەوە ھەژموونی ئەجێندای گوماناوی، خەیاڵپڵاوی تەوژمی پۆپۆلیستی ھەڵتۆقیو و قورمیشکراو، ترس لە کاریگەری یەک لیستی لەسەر دەنگدانی پەرلەمانی کوردستان و چەند ھۆکارێکی بێ ئەرزشی دیکە بوو کە نەیھێشت ھەموومان یەک لیستی ھەڵبژاردن و لە یەک بەرەی شەڕی دیموکراسیدا بین بەرامبەر نەیارەکانمان. 

ته‌ئكیدی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئەگەر ئەنجامەکانی یەکێتی نەبووایە رەنگە کورد لەم ھەڵبژاردنەدا بە دەنگ و کورسی ببوایەتە کەمینەیەکی زۆر بچووک.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان