کوردستانی

قوباد تاڵه‌بانی: گۆڕانكاریی له‌ئیداره‌دانی كه‌ركوكدا بكرێت له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵبژاردن

مەودا میدیا - سلێمانی |


قوباد تاڵه‌بانی: گۆڕانكاریی له‌ئیداره‌دانی كه‌ركوكدا بكرێت له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵبژاردن
مه‌ودا میدیا - 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ ڤیکتۆریا نوڵاند، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری سیاسی بەوەکالەت، رایگه‌یاند، دەبێت بەپێی دەرەنجامی هەڵبژاردنەکان گۆڕانکاری لە شێوازی ئیدارەدانی کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان بکرێت. 

ته‌ئكیدی له‌وه‌شكرده‌وه‌، كه‌ ده‌بێت لە ئیدارەی داهاتووی کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکاندا هیچ جۆرە پەراوێزخستن و جیاوازیدانانێک نەمێنێت و وەک یەک خزمەتی هەموو پێکهاتەکان بکرێت.

سەبارەت بە رۆڵی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراقیش، هەردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ مانەوەی هاوپەیمانان و  ئامادەیی زیاتر لە هەموو رووەکانەوە لەم قۆناغەدا بۆ سەقامگیریی سیاسیی و ئەمنیی عێراق و هەرێمی کوردستان پێویستە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان