کوردستانی
حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی مووچه‌وه په‌یامێكی ئاراسته‌ی به‌غدا كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له كۆبونه‌وه‌ی خۆیدا په‌یامێكی سه‌باره‌ت به مووچه ئاراسته‌ی حكومه‌تی عیراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا سه‌ره‌ڕای خسته‌ڕوو و تاوتوێكردنی دوو بڕگه‌ی تایبه‌ت به دۆسیەی هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵ و نەوت و گاز لەلایەن وەزیرە پەیوەندیدارەکان و رەشنووسی یەکەمی (رێنمایی کارکردنی کرێکاری بیانی لە هەرێمی کوردستان)، داواش له حكومه‌تی فیدڕاڵ ده‌كات کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم بە شێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکات.

له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه مەسرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران و وه‌زیره‌كان تێیدا ئاماده‌بوون، راگه‌یه‌ندرا كه حكومه‌تی عیراق مووچەی سێ مانگی ئەمساڵی خەرج نەکردووە و بارگرانیی دارایی و ئابووری بۆ مووچەخۆرانی هەرێم دروست کردووە و ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد كه هەوڵەکان بەردەوامن بۆ گەڵاڵەکردنی پرۆژە یاسای هەموارکردنی یاسای بودجەی گشتيی فیدڕاڵیی تاکوو رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بکرێت بۆ پەسەندکردنی بە ئاراستەی خەرجکردنی شایستەی دارایی هەرێمی کوردستان لەپێش هەموویانەوە، شایستەی مووچەخۆرانی هەرێم.
ته‌ئكید له‌وه‌شكرایه‌وه كه لەبەرانبەریشدا هەرێمی کوردستان، پابەندییەکانی خۆی راپەڕاندووە و هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی‌ش ئەرکی وردبینی و پێداچوونەوەی خۆیان تەواوکردووە و هەرێمی کوردستان لەم ڕووەوە ئاسانکاریی تەواوی پێشکەش کردووە و داواش له حكومه‌تی عیراق كرا شایستەی دارایی مووچەخۆرانی هه‌رێم، تێکەڵی ناکۆکیيە سیاسی و پابەندییەکانی دیکە نەکات.

ئاماژه به‌وه‌شكرا كه چاوەڕوانن لە حکومەتی عیراق لە ساڵی نوێی 2024 ئەم کێشەیە لە بنەڕەتەوە چارەسەر بکات و شایستەی دارایی مووچەخۆران، تێکەڵی ناکۆکیيە سیاسی و پابەندییەکانی دیکە نەکات و مووچەخۆرانی هەرێمیش هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عیراق، مووچەكانيان لەکاتی خۆی وەربگرن.