عیراقی

بەرهەم ساڵح داوایەكی ئاراستەی هاوڵاتیانكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەرهەم ساڵح داوایەكی ئاراستەی هاوڵاتیانكرد
مەودا میدیا-

درەنگانی شەوی رابردوو، سەرۆك كۆماری عیراق پەیامێكی لە بارەی دۆخی ئێستای عیراق لەرووی تەندروستییەوە بڵاوكردەوە و رایگەیاند، پێویستە هاوڵاتیان زیاتر پابەندی رێنماییەكان بن.

بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق لە پەیامەكەیدا وتی "لە ماوەی رابردوودا كە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبووەتەوە بوەتە مەترسی بۆ سەر گیانی هاوڵاتیان و ژمارەیەك حاڵەتی تووشبوون تۆماركراوە و ژمارەیەكیش گیانیان لە دەستداوە".

باسی لەوەشكرد "هەرچەندە رێكارەكان لە لایەن هەردوو حكومەتی عیراق و هەرێمی كوردستان زۆر بەباشی گیراونەتەبەر، بەڵام حاڵەتەكان لە زیادبووندان و داوا دەكەین هاوڵاتیان زیاتر پابەندی رێنماییەكان بن".

ئەوەشی خستەڕوو "باشترین چارەسەر بۆ ئەو دۆخەی ئێستا مانەوەیە لە ماڵەوە و جێبەجێكردنی قەدەغەی هاتووچۆ تا ئەو كاتەی نەخۆشییەكە تێدەپەڕێت".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان