کوردستانی
بافڵ تاڵه‌بانی: به‌رپرسیارین به‌رامبه‌ر به‌هێزكردنی قه‌واره‌ی هه‌رێم و ژیانی خه‌ڵكه‌كه‌ی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بارەگای مەکتەبی سیاسی لە هەولێر له‌گه‌ڵ ڤیکتۆریا نوڵاند، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری سیاسی بەوەکالەت ته‌ئكیدی كرده‌وه له‌سه‌ر یه‌كڕیزیی هێزه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.

سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وتی" هەوڵەكانمان لەپێناو دوورخستنەوەی وڵات لە گرژی و ناكۆكییەكان بەردەوامە و لەگەڵ هێز و لایەنەكانیتر لە گفتوگۆداین تاوەكو ئەو دۆخە نەخوازراوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی تێدایە، كاریگەریی لەسەر ئاشتی و ئارامیی ناوچەكە نەبێت.
لەبارەی هەرێمی كوردستان و هەوڵەكانی یەكێتیی بۆ یەكخستنەوەی ناوماڵی كورد، بافڵ ستراتیژی یه‌كێتیی روونكردەوە و رایگەیاند، ئامانجیان قووڵكردنەوەی برایەتیی و یەكڕیزییە لەنێوان سەرجەم لایەنە سیاسییەكان و دەیانەوێت هەمووان پێكەوە كار بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەكان بكەن.
بافڵ تاڵه‌بانی وتی" بەرپرسیارین بەرامبەر بەهێزتركردنی قەوارەی هەرێم و دابینكردنی ژیانێكی سەقامگیر بۆ خەڵكەكەمان، بۆ ئەمەش پێویستە هەمووان هاوكار و هەماهەنگبن.
بافڵ تاڵه‌بانی وتی" بەرپرسیارین بەرامبەر بەهێزتركردنی قەوارەی هەرێم و دابینكردنی ژیانێكی سەقامگیر بۆ خەڵكەكەمان، بۆ ئەمەش پێویستە هەمووان هاوكار و هەماهەنگبن.