کوردستانی
له هه‌ینی داهاتووه‌وه باران و به‌فر ده‌ستپێده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
سیروان ساڵح عه‌لی، شاره‌زای كه‌شناسیی و جوگرافیا له په‌یجی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك زانیاریی له‌باره‌ی شەپۆلی باران و بەفر بۆ چەند رۆژی داهاتوو له هەرێمی کوردستان بڵاوكرده‌وه.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی كه‌شناسیی نوسیویه‌تی: له ناوچە کوێستانییەکان لە رۆژی هەینییەوە تاوەکو ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو ناوبەناو ئەگەری بارانی زۆر و بەفر لە چیاکان هەیە، لەم ناوچانە شوێن هەیە لەو چەند ڕۆژەدا ئەگەری زیاتر لە 150 ملم باران هەیە و لهناوچەکانی گەرمیان، لە رۆژی هەینی و شەممە هەندێك کات ئەگەری بڕێکی کەم باران هەیە، ڕۆژی یەکشەممە و دووشەممە ئەگەری بارانی باش هەیە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌مشه‌و له‌باره‌ی كه‌شوهه‌وای ناوچه كوێستانییه‌كان زانیاریی نوێ بڵاوده‌كه‌نه‌وه.