کوردستانی
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره به لێدوانه سه‌یره‌كانی دوای هه‌ڵبژاردن كه‌شه‌كه‌ی گه‌رمتر كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، وته‌بێژی فه‌رمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق به چه‌ند لێدوانێكی سه‌یر، كه‌شی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و باسی هه‌ڵبژاردنی گه‌رمتركرد.
له‌دوای ده‌ركه‌وتنی زانیارییه نافه‌رمییه‌كان له‌باره‌ی ده‌نگدان له‌كه‌ركوك و روونبوونه‌وه‌ی پێگه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، وته‌بێژی یه‌كێتیی رایگه‌یاند، یه‌كێتیی نه‌ك كورسیی به‌ڵكو تاقمه قه‌نه‌فه‌ی له كه‌ركوك به‌ده‌ستهێناوه، كه به‌مه‌به‌ستی زۆریی ژماره‌ی كورسییه‌كان بوو.
ناوهێنانی تاقمه قه‌نه‌فه له‌لایه‌ن وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه، بوو به مشتومڕی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و جۆرێك له ته‌نزی له‌ناو هه‌واڵه‌كان و كه‌شی هه‌ڵبژاردندا دروستكرد.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدابوو، كه پێش ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی میدیاوه، رای گشتیی به‌جۆرێكی تر سه‌باره‌ت پێگه‌ی كورد له‌و پارێزگایه تێگه‌یه‌نرابوو.
له‌دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی به‌رایی فه‌رمیی له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقه‌وه، كه ده‌ركه‌وت چه‌ند لایه‌نێك له پارێزگای كه‌ركوك كورسیان به‌ده‌ستنه‌هێناوه، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره رایگه‌یاند، ئه‌و لایه‌نانه‌ی كورسیان به‌ده‌ستنه‌هێناوه، ده‌توانن له‌سه‌ر بلۆك دابنیشن، ئه‌و لێدوانه‌ش جارێكی تر وه‌ك ته‌نز ده‌ركه‌وت و جێگه‌ی خۆی له‌ناو هه‌واڵه‌كانی تۆره‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و كه‌شی هه‌ڵبژاردندا گرت.