کوردستانی
دەنگە تایبەتەکانی هەڵبژاردن بە دەست هەژماردەکرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی هەبوونی کێشە لە ئامێرەکانی دەنگدان لە رۆژی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بڕیاریدا دەنگەکان بە دەست جیابکرێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی کانونی یەکەمی 2023 دەنگی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق بە دەست هەژمار دەکرێن بەهۆی ئەوەی لە هەندێک بنکەی دەنگدان ئامێرەکان کێشەیان تێکەوت.
ئەو سندوقانەی کێشەیان هەبووە نێردراونەتە سەنتەری وردبینی پارێزگاکان و بە دەست ھەژماردەکرێن، دواتر دەنگەکانیان دەنیێردرێن بۆ نووسینگەی نیشتمانی.

رۆژی شەممە 16ی کانوونی یەکەمی 2023 دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق، بە بەشداری هێزە چەکدارەکان و دەزگا ئەمنییەکان و ئاوارەکان بەڕێوەچوو کە ملیۆنێک و 50 هەزار و 653 کەس مافی دەنگدانیان هەبوو، دواتریش لە 18ی مانگ دەنگدانی گشتی بەڕێوەچوو کە زیاتر لە 15 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەبوو.
س،ر
س،ر